سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له بنەماڵەی شێخ سەیفوڵڵا ئەنساری ده‌كات

پرسه و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى به‌ڕێز و كه‌سوكار و مریدان و په‌یره‌وانى خوالێخۆشبوو شێخ سەیفوڵڵا ئەنساری، شێخی تەریقەتی نەقشبەندی له كوردستان و توركیا ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ له دیاربه‌كر كۆچى دوایى كرد.
هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى بداته هه‌مووان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
17/7/2020




