٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفار: ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتاران تووشی كۆرۆنا بوون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كۆمەڵێك پرسیاریان لە حكوومەتی عێراق كردووە و وەڵامیان ناداتەوە. دەشڵێ: "پەرلەمان بە ھۆی كۆرۆناوە ناتوانێ كۆببێتەوە، بۆ ئەوەی بانگھێشتیان بكەین و داوای ڕوونكردنەوەیان لێ بكەین".

دكتور ئەحمەد سەفار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەكو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەندین پرسیارمان لە ڕووی داراییەوە ئاراستەی حكوومەت و وەزارەتی دارایی كردووە، بەڵام وەڵامی پەرلەمان نادەنەوە و بە ھۆی ئەوەی نەخۆشیی كۆرۆناوە پەرلەمانیش ناتوانێ كۆببێتەوە، بۆیە ناتوانین حكوومەت بانگھێشتی پەرلەمان بكەین".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی گوتیشی: "چەندین كارمەندی ئێمە لە پەرلەمان بە ھۆی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتارانیش تووشی كۆرۆنا بوونە، بۆیە پەرلەمان جارێ ناتوانێ بەو شێوەیە كۆببێتەوە".

دەشڵێ: "دوای دەستبەكاربوونی حكوومەت، تا ئێستا ھیچ ھەماھەنگییەك لە نێوان پەرلەمان و حكوومەت نییە و چاوەڕێی باشبوونی دۆخی تەندروستی دەكەین لە عێراق".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار