فەرماندە سەربازییەکان نەخشەرێگای سەرۆک بارزانی لە تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش دەخەنە ڕوو

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان باس له ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن له ڕۆژانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دژی تیرۆریستانی داعش و باس له‌و نه‌خشەڕێگایانه ده‌كه‌ن كه بۆ سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه دانرابوون.
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "سه‌رۆك بارزانی له‌ناو جه‌نگ بوو، ڕۆژانه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان هه‌بوو، خۆی نەخشەڕێگای هێرشه‌كانی دیاری ده‌كرد و هێڵه گشتییه‌كانی داده‌نا، ته‌نانه‌ت خۆی له زۆرێك له شەڕه‌كاندا به‌شدار بوو و مه‌عنه‌ویه‌تی گه‌وره‌ی دایه هێزی پێشمه‌رگه تا ئه‌فسانه‌ی داعش تێك شكێنرا". ئه‌مه قسه‌ی لیوا بابه‌كر فه‌قێ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه و به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌ته‌وەییی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەر‌باره‌ی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشدا.
لیوا بابه‌كر فه‌قێ زیاتر قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌رۆك بارزانی له خه‌می پێشمه‌رگه و ناوچه كوردستانییه‌كاندا بوو، ڕۆڵی جەنابیان كارا و گه‌وره بوو له هه‌موو ناوچه‌كه و كوردستاندا و ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی گه‌وره و باڵایه، بۆیه کە تیرۆریستانی داعش هێرشیان هێنایه سەر مووسڵ و كوردستان، سه‌رۆك بارزانی له ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بوو، زوو هاتنه سه‌رخه‌ت و سه‌رۆك بارزانی توانیی قه‌ناعه‌تێكی زۆر بۆ هاوپه‌یمانان دروست بكات، كه كه‌وتنی هه‌ولێر بە واتای كه‌وتنی ناوچه‌كه‌یه و زه‌ره‌رێكی زۆر له ناوچه‌كه ده‌دات، بۆیه ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك فه‌رمانده و وه‌ك پێشمه‌رگه توانیی هێڵی گشتی دابنێت و، ڕۆڵیان ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بوو كاتژمێر 3ی شه‌ویش بووایه ده‌هاته سه‌رخه‌ت و فه‌رمانی ده‌كرد پێشمه‌رگه چۆن هێرش بكات، یان به‌رگری بكات و له سه‌رما و له گه‌رمادا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بوو، ئه‌گه‌ر به جه‌سته‌ش لێیان دوور بووایه به ڕووح لێیان نزیك بوو، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی کە ناوچه‌كه كه‌وته ده‌ست داعش، به‌ڕێزیان ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌كانی جه‌نگی ڕێك خسته‌وه و فه‌رمانه‌كانی ده‌ركرد".
ساڵی 2014 ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له عێراق سه‌ری هه‌ڵدا و له پارێزگای مووسڵ خۆیان ڕێك خست و په‌لاماری سوپای عێراقیان دا، ده‌ره‌نجام سوپای عێراق له‌و شاره تێك شكا و داعش ده‌ستی به‌سه‌ر پارێزگاكەدا گرت و دواتر به‌ره‌و سنووری پارێزگای ئه‌نبار و دیاله و چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان وەڕێ کەوتن. به‌پێی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان، سوپای عێراق نزیكه‌ی 300 هه‌زار پارچه چه‌كی قورس و سووكی ئه‌مه‌ریكییان له‌و شاره جێ هێشت و كه‌وته ده‌ست داعش، ئیتر ئه‌مه هه‌نگاوه‌كانی به‌هێزبوونی داعشی خێراتر كرد و دواتر خەلافەتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شامیان ڕاگه‌یاند، كه ئه‌مانه هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی سپایكه‌ر و هێرشی سه‌ر شنگال و كوشتاری ناو مووسڵ ڕوو بدات، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا داعش هێرشی فرەوانی كرده سه‌ر به‌ره‌كانی بەرگریی هێزی پێشمه‌رگەش.
لیوا بابه‌كر فه‌قێ زیاتر له‌وبارەیە‌وه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "داعش به چه‌كی قورسه‌وه هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به وره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه وه‌ڵامیان درایه‌وه، ئه‌مه‌ش به تاكیتك بوو، سه‌رۆك بارزانی، نەخشەڕێگای خۆی به‌كار هێنا و سه‌ره‌تا هێرشه‌كانی داعش ڕاگیرا، دوای ڕاگرتن توانرا هه‌نگاو بە هه‌نگاو باره‌گاكانی داعش بشكێنرێت، تا قه‌تیس بكرێنه‌وه ناو شاری مووسڵ و سه‌رۆك بارزانی ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربازیی له سحێلا دانا و له‌وێشه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ئه‌وبه‌ری مووسڵ و دیجله و باشیكی کرد و توانی به سه‌ركه‌وتووانه ئیداره‌ی شه‌ڕه‌كه بدات، دواتر ده‌ستی خیانه‌ت و هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال ده‌ستی پێ كرد و خەڵکی ئەو شارە دوو جار قه‌تڵوعام كران، جارێک بەهۆی ناسنامه‌ی كوردی و جارێکیش بەهۆی جیاوازیی ئایینی. ئیتر ئه‌وكات سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی میر ته‌حسین به‌گی كۆچكردووی كرد و به‌ڵێنی دا كه پێشمه‌رگه ناوه‌ستێت تا شنگال و هه‌موو كوڕ و كچه‌كانی شنگال له‌ده‌ست داعش ده‌رنه‌هێنرێت، جێگای خۆشحاڵی بوو كه پێشمه‌رگه له شنگال ده‌ستەوه‌ستان نه‌بوو، دواتر سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و عێراقیش له‌سه‌ر خه‌ت بوو كه هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆیی و ته‌ندروستی گه‌یشتنه ده‌ست شنگالییه‌كان له چیای شنگال"
گوتیشی: "له قۆناغی دووه‌مدا هێرش كرایه سه‌ر چیای شنگال و شنگال، دواتر شنگال ئازاد كرا و سه‌رۆك بارزانی له‌وێ په‌یامی ڕاگه‌یاند بۆ هه‌موو جیهان كه قیاده‌ی ئێمه ده‌ستبه‌رداری خاكی كوردستان نابین و سه‌رۆك بارزانی فه‌رمووی كه له ماوه‌ی 24 ساڵی ڕابردوو هیچ كات مه‌ترسی نه‌بووین له‌سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ڵكو په‌یامی ئێمه زیاتر په‌یامی ئاشتی و ته‌باییه، برایانی كلد و ئاشوور و عه‌ره‌به‌كانیش هه‌موویان ئاواره‌ی كوردستان بووبوون و كوردانی ڕۆژئاوای كوردستانیش به‌هۆی هێرشی داعش هاتنه باشووری كوردستان و ئاواره بوون."
لیوا بابه‌كر فه‌قێ ڕایشیگه‌یاند: ''سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه بوونه سیمبولی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌لانی ژێرده‌ست و قبووڵنه‌كردنی ژێرده‌سته‌یی و له‌جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕیان ده‌كرد و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش باس ناكرێت. شانازی به سه‌رۆك بارزانییه‌وه ده‌كه‌ین كه توانیی ئه‌فسانه‌ی داعش تێك بشكێنێت و هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن دواجار ده‌بێ بڕیاره‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ری بڵند و سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتیی ناوچه‌كه بووه".
قۆناغی دووه‌می شەڕی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و داعش بریتی بوو له‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی توانیی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه په‌یدا بكات و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌بیش له‌سه‌ر خه‌ت بوو بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له مه‌ترسیی داعش دوور بخرێته‌وه. لیوا به‌هجه‌ت سێلكی، فه‌رمانده‌ی هێزی زێره‌ڤانی و یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی به‌ره‌ی جه‌نگ دژی تیرۆریستانی داعش دەر‌باره‌ی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی داعش بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سه‌رۆك بارزانی له ئاستی خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتن و تاكتیكی جه‌نگ دژی تیرۆریستانی داعش ڕۆڵی سه‌ره‌كیی بینی و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆراڵی پێشمه‌رگه درێغیی نه‌كرد. سه‌رۆك بارزانی له یه‌كه‌م هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان هاته مه‌یدان و له سه‌نگه‌ره‌كان ئاماده بوو، دۆخه‌كه سه‌ره‌تا جیاواز بوو، داعش به‌هێز بوو و چه‌كی قورسی سوپای عێراقی كه‌وته ده‌ست، ئه‌مه پێویستی به تاكیتكی سه‌ربازی هه‌بوو، سه‌ره‌تا سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به‌هێز كران و له قۆناغی به‌رگریكردن بووین و سه‌رۆك بارزانی له‌م قۆناغه مه‌عنه‌ویه‌تێكی به‌هێزی دایه هێزی پێشمه‌رگه و خۆڕاگریی پیشمه‌رگه گرنگ بوو له‌و قۆناغه، به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگە و ئاماده‌كاریی ته‌واوی پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌م وای كرد داعش نه‌توانێت بێته پیشه‌وە، سه‌رۆك لێره‌ش ڕۆڵی سه‌ره‌كیی بینی له ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان له میحوه‌ره‌كان و دروستكردنی ژووری عه‌مه‌لیات و پلاندانان و سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كه كران به ڕه‌زامه‌ندیی بەرێزیان بوو، به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌وه و به سه‌رپه‌رشتیی خودی سه‌رۆك بارزانی، پلان و ستراتیژیه‌تی جه‌نگ دیاری ده‌كرا، خۆیشی له به‌ره‌كانی جه‌نگ بوو، له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بوو تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پۆل پۆل سه‌رۆكی وڵاتان و باڵیۆزی وڵاتان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی جیهان ده‌هاتنه سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بوون، ئه‌مه گرنگ بوو بۆ مۆراڵی پێشمه‌رگه و جیهان هاته سه‌رخه‌ت، سه‌رۆكی وڵاتان خۆیان به چاوی خۆیان شەڕه‌كانیان ده‌بینی".
گوتیشی: "جیهان سه‌رسام بوو به سه‌رۆك بارزانی و پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌یان كرد و خۆی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه نه‌خشه‌كانی جه‌نگیان دیاری ده‌كرد، بڕیاری كۆتاییش بۆ خودی به‌ڕێزیان بوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی پێشمه‌رگه دێرین و خانه‌نشین و خۆبه‌خشه‌كان گەڕانه‌وه به‌ره‌كانی جه‌نگ، ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی گرنگ بوو له شكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش، هه‌رچه‌نده شەڕی داعش بۆ ئێمه نوێ بوو، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه پێشمه‌رگه بووه و خۆیشی نەخشەڕێگای گۆڕانكاریی شەڕه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی پێشمه‌رگه كرده‌وه و بوونی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌كانی جه‌نگ وای كرد كه سه‌رۆكی وڵاتانیش هاتنه ناو جه‌نگ و سه‌ردانی میحوه‌ره‌كانیان ده‌كرد، پێشمه‌رگه لەجیاتی هه‌موو جیهان شەڕی كرد نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردستان، بەڵکو بۆ هه‌موو جیهان."
لیوا به‌هجه‌ت سێلكی ڕایشیگه‌یاند: "ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له دروستكردنی لۆبی بۆ هێزی پێشمه‌رگه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گرنگ بوو، به‌ڕێزیان په‌یوه‌ندیی زۆری له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی جیهان هه‌بوو، سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانی وای كرد خه‌ڵكی دیكه‌ش پشتیوانیی پێشمه‌رگه بكه‌ن و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له ئاشتیی ناوچه‌كه و پێكه‌وەژیانی پێكهاته‌كان گرنگ بوو ".
هاوكات، قادر حه‌سه‌ن، په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێك له خۆبه‌خشه‌كانی به‌ره‌ی جه‌نگ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سه‌رۆك بارزانی به حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بوو, خۆیشی كاریزمای به‌هێزی هه‌بوو, ئەمانە سه‌جه‌رمیان كاریگه‌ریی به‌هێزیان هه‌بوو بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، داعش به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی به‌هێز هاته شەڕه‌وه و له ئه‌نجامی تێكشكانی سوپای عێراق چه‌كێكی زۆریان ده‌ست كه‌وت و، ئه‌گه‌ر ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه نه‌بووایه نه‌ده‌توانرا داعش له ناوچه‌كه تێك بشكێنرێت و خۆیشی سه‌رپه‌رشتیی به‌ره‌كانی جه‌نگی ده‌كرد و ئاگاداری ڕووداوه‌كان بوو، به‌رده‌وام له به‌ره‌كانی جه‌نگ بوو، باره‌گایان له سحێلا بوو و سه‌رپه‌رشتیی میحوه‌ره‌كانیشی ده‌كرد و به‌رده‌وام زانیاری و پلانی نوێی ده‌دایه پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی داعش تێك بشكێنرێت، ئه‌وه بوو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست هات و قۆناغی یه‌كه‌م پێشمه‌رگه له هێڵی به‌رگری بوو، له قۆناغی دووه‌م گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی ده‌بێ هێرش بكه‌ین، ئه‌م جووڵه‌یەی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پلانی تۆكمه‌ی جه‌نگ سه‌رنجی جیهانی ڕ‌اكێشا، كه پۆل پۆل باڵیۆزی وڵاتان ده‌هاتنه كوردستان و له نزیكه‌وه پێشمه‌رگه‌یان بینی و سه‌رۆك بارزانی به سیاسه‌تی خۆی وای كرد كه هه‌ستی وڵاتان ڕاكێشێت بۆ پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و هه‌موو شانده‌ی ده‌هاتنه كوردستان ده‌رخه‌ری ئه‌م قسانەیه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دوو جار سه‌ردانی كوردستانی كرد، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره سه‌رۆكی وڵاتانی خاوه‌ن ڤیتۆ سه‌ردانی هه‌رێمێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان بکەن."
گوتیشی: "به‌شێكی دیكه‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه بوو له جیهانی ده‌ره‌وه ده‌ستی كرد بە كۆنفرانس و دیداری دیپلۆماسی و ئه‌مه‌ش وای كرد پشتیوانیی پێشمه‌رگه له جیهان فرەوان بێت و خۆشبه‌ختانه ئه‌و سه‌رده‌مه بووه سه‌رده‌می زێڕینی پشتیوانیی وڵاتان بۆ كوردستان و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد ئه‌و ناوبانگه‌ی كوردستان و پێشمه‌رگه له جیهاندا بمێنێته‌وە".
ڕاپۆرتی شیكاری: كارزان سه‌باح هه‌ورامی




