مەسیحییەکان چەندین پۆستی ئیدارەی پارێزگای دهۆک وەردەگرن
__2020_05_17_h20m22s24__HK_(8)__2020_07_15_h15m40s37__ER.jpg)
دهۆک-KDP.info- گۆڕانکارییەکانی ئیداری پارێزگای دهۆک بەردەوامن، ئەندامێکی مەسیحیی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێ، چەند پۆستێکی ئیداری بە مەسیحییەکان دەدرێن.
فارس یوحەنا، سەرۆکی فراکسیۆنی سریان کلدان ئاشووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تا ئێستا هەندیک پۆست بۆ ئێمە یەکلایی بوونەتەوە و چاوەڕێی گۆڕانکارییەکانی تریش دەکەین و پێ دەچێ هەندیکی تریش وەربگرین."
ناوبراو گوتیشی: "جێگری پاریزگار و دوو بەڕێوەبەری ناحیە بۆ مەسیحییەکان دەبن و بڕیارە بەڕیوبەرایەتییەکی گشتیش بە مەسیحییەکان بدرێت."
دەشڵێت: "داوامان کردووە لە دهۆک پۆستی زیاتر بە مەسیحییەکان بدرێت، چونکە ئیستا ڕێژەی هەرە زۆری مەسیحییەکانی عێراق لە دهۆکن و پێویستیشە ڕەچاوی تایبەتمەندییان بکرێت بۆ ئەوەی خۆیان لە هەموو شوێنێکدا ببینن.''
کاروان باعەدری




