٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی پێشوازیی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق.هەولێر کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥/٧/٢٠٢٠، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە ئاشلی دوریک، بەڕێوەبەری نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق- هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دواپەرەسەندنەکانی دۆخی تەندروستی و ئابووری و کێشە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و جموجۆڵەکانی داعشی خستە ڕوو و تایبەت بە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە چەند بابەتێکی گرنگ و هەنووکەیی کرد، وەکو جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کە ئێستا کەوتووەتە واری جێبەجێکردن و چاکسازییەکانیش هەموو سێکتەرەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەردەوامیشیان دەبێت، هاوکات باسی لە هەماهەنگییەکانی نێوان پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند؛ ''لە داهاتوویەکی نزیکدا پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ و هەنووکەیی تایبەت بە ئاڵنگارییەکان بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە بۆ دەرکردنی چەندین بڕیار و ڕاسپاردە."

ئاشلی دوریک، بەڕێوەبەری نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق- هەولێر، ستایشی هەنگاوەکانی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، هاوکات پشتیوانیی خۆیشیان نیشان دا بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێکی ڕاستەقینە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و هیوای خواست کێشەکان بە دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار