سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەچاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

ھەولێر-KDP. info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/7/2020 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى ڤیدیو كۆنفرانسه‌وه سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حکومەت ستایشى رۆڵی پێشمه‌رگه‌ى كرد له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان .
وه‌زیرى پێشمه‌رگه باسى له هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێوە‌چوونى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێداویستییە‌كانى جێبەجێكردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه.
دواى ڕاگۆرینه‌وه وگفتوگۆ له سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى په‌یوه‌ست به چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لایه‌ن ئاماد‌ه بووان، بڕیار درا به پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به چاكسازى جیبه‌جێ بكرێن له بواره‌كانى یه‌كخستن و رێكخستنى یه‌كه ژمێریاریه‌كان و رێكخستنى هه‌یكه‌لیه‌ت و میلاكى وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى و بابه‌ته‌كانى خانه‌نشینى و دۆسیه‌ى شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامان به پێى یاساى چاكسازى و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.




