٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆک کارکردن لە پێنج پڕۆژەی ستراتیژی بەردەوامە"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info-‌  لە سەنتەری شاری دھۆک پێنج پڕۆژە لەسەر جادەی بارزان جێبەجێ دەکرێن و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێ، زیاتر لە نیوەی پڕۆژەکان جێبەجێ کراون و سەرەڕای قەیرانیش بەردەوامن لە کارکردن.

ئەندازیار کانیوار جبرائیل، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵێک بەر لە ئێستا پڕۆژەی جادەی بارزان لە دھۆک لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی داندرا و لە ماوەی یەک ساڵی کارکردن توانیومانە نزیکەی ٦٠%ی پڕۆژەکە جێبەجێ بکەین و ھەموو ھەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە لە کاتی خۆیدا تەواو بکرێت."

ئەندازیار کانیوار جبرائیل دەڵێت: "پڕۆژەکە سێ ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسێک لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ جادەیەکی کەمەری و ھەموویان دەکەونە سەر جادەی سەرەکیی دھۆک کە بە جادەی بارزان ناسراوە و ڕۆژانە کارکردن بەردەوامە لەلایەن تیمەکانمانەوە."

د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆکیش گوتی: "پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی دھۆک و بە شادەماری دھۆک ھەژمار دەکرێت و بە تەواوبوونی ٨٠%ی کێشەی ھاتوچۆ لە سنووری سەنتەری شاری دھۆک چارەسەر دەکرێت، بەتایبەتی جادەی بارزان جادەیەکی نێودەوڵەتییە و ڕۆژانە قەڵەباڵغیەکی زۆری لەسەرە."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار