سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له كنیازێ میرزۆیێڤ ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له په‌یامێكدا بۆ كۆچى دواییى برایان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له ئه‌كادیمیسیه‌نى ناودار و كه‌سایه‌تیى دیارى كورد له كازاخستان به‌ڕێز پرۆفیسۆر د. كنیازێ میرزۆیێڤ كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێكدا بۆ كۆچى دواییى برایان، خوالێۆخشبوو ئه‌حمه‌د ئیبراهیم میرۆزیێڤ، سه‌ره‌خۆشى له ئه‌كادیمیسیه‌نى ناودار و كه‌سایه‌تیى دیارى كورد له كازاخستان به‌ڕێز پرۆفیسۆر د. كنیازێ میرزۆیێڤ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز میرزۆیێڤ و خانه‌واده و كه‌سوكارى ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌ییى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه.




