کیشەی قوتابیانی خوێندنی کوردی لە قەزای شنگال و دەورووبەری مووسڵ چارەسەر کرا
__2020_05_17_h20m22s24__HK_(7)__2020_07_07_h16m27s34__ER.jpg)
ھەولێر -KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا چارەسەرکردنی کێشەی قوتابیانی خوێندنی کوردیی لە قەزای شنگال و دەورووبەری مووسڵ ڕاگەیاند.
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، سەبارەت بە قوتابیانی قۆناغی ۱۲ی ئامادەییی ـ خوێندنی کوردی لە قەزای شنگال و دەوروبەری مووسڵ کە لە پارێزگای دهۆک تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن، ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێزان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆکی ڕاسپارد کە تەواوی خەرجیی ڕێکارە تەندروستییەکان و گواستنەوە و مانەوە و خواردنی قوتابیان لە ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت.




