٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: بە تووندی ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی دەکەم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی تیرۆکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی و گۆشەنووسی رووداو دەکات و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 07-07-2020 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان توویتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە و دەڵێت "به‌ تووندی سه‌رکۆنه‌ی تیرۆرکردنی لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕی ئه‌منیی عێراقی هیشام ئه‌لهاشمی ده‌که‌م که‌ دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له‌ به‌غدا تیرۆر کرا."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری هیشام هاشمی، داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات "تیرۆریستان بدۆزنه‌وه‌ و بیاندەنە دادگا."
 

هەواڵی پەیوەندیدار