د. محەمەد قادر: شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا، لە شەپۆلی یەكەم توندترە

هەولێر-KDP.info- چەند رۆژێكە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان روو لە ھەڵكشانە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ، ئەوەی ئێستا ھەیە، ھەڵكشانی دووەمە و ھەموو ئامادەكارییەكیش بۆ رەوشەكە كراوە.
د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەوەی ئێستا لە ھەرێمی كوردستان ھەیە و ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بەرز بووەتەوە، ھەڵكشانی دووەمە، بەڵام شەپۆلی دووەم لەسەر ئاستی جیھانە ئەگەر بڵاو ببێتەوە، واتە لە ھەموو جیھان ژمارەی تووشبووان كەم دەبێتەوە دواتر دیسان روو لە ھەڵكشان دەكات".
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت: "رێكخراوی تەندروستیی جیھانی ھۆشداریی داوە لەوەی پێشبینی دەكرێت شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ببێتەوە، بە تایبەتی لە وەرزی پایزدا، بەداخەوە ئەگەر شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا بڵاو ببێتەوە، توندترە لە شەپۆلی یەكەم".
د. محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ھەر ئەگەرێكی داھاتوو، بەپێی پلان و بە گوێرەی توندبوونی ڤایرۆسەكەش، بەرنامەكان جێبەجێ دەكرێن.
قائید میرۆ




