٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

180 مێگاوات كارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت، 180 مێگاوات كارەبای نیشتیمانی لە ھەردوو وێستگەی غازی و وێستگەی كارۆئاوی دوكان و دەربەندیخان زیاد كرا.

ئومێد محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات كارەبا لە وێستگەی غازی هەولێر زیاد كرا و خرایە ناو  تۆڕی كارەبای نیشتمانییەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات كە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بۆ پاڵپشتیكردنی ھەنگاوەكانی وەزارەتی كارەبا بڕی 25 ملیۆن دۆلاریان بۆ كۆمپانیایەك خەرج كرد، چونكە بە هۆی چاكسازی لە یەكەكانی وێستگە غازییەكان بڕی 700 مێگاوات كارەبا كەمی كردبوو."

محەمەد ئاماژەی بەوەش دا: "بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەپێی بەرنامەی بەردانەوەی ئاو لە وەرزی هاویندا، بڕی 80 مێگاوات كارەبا لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیاد كرا، بەمەش كۆی گشی 180 مێگاوات كارەبا خرایە ناو تۆڕی كارەبای نیشتیمانییەوە".

دەشڵێ: "وەزارەت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بە سەرچاوەكانی وێستگەی خەبات و چەمچەماڵ و كەورگۆسك و  بەنداوی دوكان و دەربەندیخان دەبەستێت."

 

سیروان سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار