پەرلەمانی کوردستان، دووشەممە کۆ دەبێتەوە

هەولێر -KDP.info- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له كاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژى دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2020/6/29، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 2020/6/29، تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.




