نووری حه‌مه عه‌لی: مه‌ترسیی داعش پێی ناوەتە قۆناغی تازه‌وه

کەرکووک-KDP.info- فه‌رمانده‌ی گشتیی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك باس له قۆناغه‌كانی مه‌ترسیی داعش له سنووره‌كه ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، داعش خه‌ریكه پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه.
نووری حه‌مه‌عه‌لی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داعش پێی ناوەتە قۆناغێكی تازه‌وه، مه‌ترسییه‌كان جددین و ده‌یانه‌وێت ده‌رفه‌ت وه‌ربگرن تا هێرش بكه‌ن و دۆخه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ 2014، ئه‌م مه‌ترسییانه ده‌بێت به‌غداش به‌جددی وه‌ری بگرێت، جاران داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌وه دیار بوو، ئێستا به‌ره‌ی فراوان كردووه له كه‌ركووك و دووز و حه‌ویجه و له‌یلان و له‌ولاشه‌وه له سه‌عدیه و خانه‌قین و كفری و شنگال و مه‌خموور و زوممار و ڕه‌بیعه‌وه چالاكیی هه‌یه، له سه‌رتاسه‌ری سنووری كوردستان داعش ده‌ستی به جووڵه كردووه و چه‌كیان پێیه و به‌رده‌وامن له مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاریشیان ده‌كرێت هه‌ر مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه له سووریا ڕاسته‌وخۆ شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، داعش به‌رده‌وام جێگۆڕكێ ده‌كات و ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت په‌لاماری شوێنه گشتییه‌كان ده‌ده‌ن، له‌م شەڕه‌دا كورد كراوه‌ته ئامانج، بۆیه هه‌رچیی زووه ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه؛ یه‌كه‌م: ڕێككه‌وتن بۆ ئیداره‌كانی ناوچه‌كان، دووه‌م: پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بكه‌ن، سێییه‌م: بنه‌بڕكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و هاوكارییه‌كانی داعش."
گوتیشی: "گرنگه په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی خۆی ئه‌مه باس بكات و ڕاپۆرتی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌و بارەیەوه بخرێته ڕوو، هه‌رچی زووه به‌غدا ناچار بكرێت به‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بكات، چونكه به‌ته‌نیا سوپای عێراق ئه‌وه‌ی پێ ناكرێت، خۆ ئه‌م قسه‌یه هه‌روا نایكه‌ین، سبه‌ی داعش هێرش بكات، سوپا به‌م دۆخه‌وه به‌رگری نه‌كات، هه‌ر ئێمه‌ین ده‌بێت شه‌ڕه‌كه بكه‌ین، بۆیه باشتره له ئێستاوه ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بده‌ین و زه‌مینه له‌بار كراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش."
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: ''گرنگه ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه هه‌بووه، زیاتر بكرێت، زۆر شوێن پێویستی به فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان هه‌یه كه له بنكه و باره‌گاكانی داعش بدات، به‌تایبه‌ت قه‌راخ چیاكانی قه‌ره‌چۆغ و حه‌مرین."
گوتیشی: ''ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه هه‌میشه ئاماده‌ین و سه‌نگه‌ره‌كانی خۆمان زۆر باش قایم كردووه و هیچ كێشەیهكمان نییه و داعش ناتوانێ زه‌فه‌ر به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ببات، چونكه هێزی پێشمه‌رگه به به‌رده‌وامی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی ته‌واودایه."
کارزان ھەورامی




