٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانى پێشوازیى لە کونسوڵى گشتیى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-‌KDP.info-‌  ئەمڕۆ فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسی پێشوازى لە جیمس ثورنتون، کونسووڵى گشتىی بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دانیشتنەکەدا کە هۆشیار سیویلى، بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى ئامادەى بوو، وێڕاى بەخێرهێنانى میوان، سکرتێرى مەکتەبى سیاسى خۆشحاڵیى خۆى دەربڕى بۆ ئەم دیدارە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خۆاست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و ئامادەییى سەرکردایەتیى پارتیى دەربڕى بۆ هەر هاوکارییەک.

فازڵ میرانى باسى لە ڕەوشى عێراق و ناوچەکە بەگشتى و کوردستان بەتایبەتى و دواین پێشهاتەکانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ڕێکارەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و کاریگەرییەکانى بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا لە هەموو جیهان و دەستخۆشى لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ گرتنەبەرى ڕێکاری گونجاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەم پەتا ترسناکە کرد و، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵ و گرنگیى چارەسەرى کێشەکان بە ڕێگاى بەردەوامیى دیالۆگ لەسەر بنەماى دەستوورى عێراق، کە گرنگە ئەم دەستوورە وەک خۆى جێبەجێ بکرێت، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.

کۆنسووڵى گشتیى بەریتانیاش سوپاسى سکرتێرى مەکتەبى سیاسیى پارتیی کرد بۆ ئەم دیدارە و هیواى خواست کە پەیوەندییەکانى نێوانیان پەرە پێ بدرێت و هەرێمى کوردستان لە هەموو بوارەکاندا پێش بکەویت و خۆشحاڵیى خۆى دەبڕى بۆ هەنگاوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆرۆنا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار