٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ھیچ رێگرییەك لە بەردەم دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان نەماوە و دەست پێدەكەنەوە، ئەمڕۆش دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و بڕیاری لەبارەوە دەدات.

پێشەوا ھەورامی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كەرەنتینەكردنی پەرلەمان تەواو بووە و ئەمڕۆش دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی ئەنجامدانی كۆبوونەوە دەدات، پێویستیشە كۆبوونەوەكان دەست پێ بكرێنەوە، چونكە ھیچ رێگرییەك نییە بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان".

ھەورامی گوتیشی: "زۆر پرسی گرنگ ھەن كە پێویستە لە كۆبوونەوەكانی پەرلەماندا گفتوگۆیان لەسەر بكەین، وەكو كێشەی ناوچە كوردستانییەكان، چوونی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا، پرسی تەندروستی و یاسای چاكسازی، كە لە سەرەتای مانگدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمانە ھەموو پرسی گرنگن و دەبێ باسیان لێوە دەكرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار