٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دھۆك.. ھەفتەی دابێ متمانە بە پارێزگاری نوێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆك-KDP.info- سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك رایدەگەیەنێت، ناوی كاندیدی پارێزگاری دھۆك پێشكەشی ئەنجومەن كراوە و ھەندێك رێكاری یاسایی ھەیە، كە تەواو كران، متمانەی پێ دەدرێت، بۆیە ھەفتەی داھاتوو متمانە بە پارێزگاری نوێی دهۆك دەدرێت.

فەھیم عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ناوی كاندیدی پارێزگاری نوێی دهۆك د. عەلی تەتەر گەیشتووەتە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك، بۆ ئەوەی متمانەی پێ بدرێت و، ئێمەش ھەندرێك رێكاری یاسایی پێویست دەگرینە بەر و ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەن كۆدەبێتەوە و متمانەی پێ دەدرێت".

عەبدوڵڵا گوتیشی: "دوای متمانەدان بە پارێزگاری نوێ، كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە پۆستی دیكەی ئیداریدا دەكرێت".

د. عەلی تەتەر، لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ پۆستی پارێزگاری نوێی دھۆك كاندید كراوە و لە شوێنی فەرھاد ئەتروشی پارێزگاری ئێستای دھۆك، دەستبەكار دەبێت.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار