سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقی فیدڕاڵ، کۆبوویەوە

ھەولێر-KDP.info- لە میانی سەردانیدا بۆ بەغدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، کە ھەردوو جێگری سەرۆکی ھەرێم، یاوەری بوون، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کوبوویەوە و لە دیدارەکەدا بەگوێرەی راگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەخت لەوەکرایەوە کە بە گوێرەی دەستووری عێراق کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارە دەکەن.
دواتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە.
ئەم سەردانەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کە ھەردوو جێگری سەرۆکی ھەرێم، لە پشکی یەکێتی و گۆڕان یاوەری بوون، بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تەوقیتێکی گونجاوبوو بۆ لێکتێگەیشتنی ھەولێر و بەغدا لەسەر چەند پرسێکی ئانی کە بەگوێرەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ کێشەکان چارە بکرێن.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراقیش کۆدەبێتەوە و ئەمەش بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە ئاگادارەکە، سەردانێکی گرینگە بۆ لێکتێگەیشتنی ھەولێر و بەغدا.




