٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"رەوشی تەندروستی لە سۆران جێگیرە"

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی سۆران دەڵێت: "تا ئێستا ڕەوشی تەندروستی لە سنوورەکەمان جێگیرە، ئەگەر ھاووڵاتییانیش زیاتر پابەند بن بە ڕێنماییەکانەوە ئەوا ڕەوشەکە جێگیرە، بەردەوامیش ڕێنمایی لە ڕێگای نامیلکە و پۆستەرات بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەش دەکەین  بۆ بەکارھێنانی دەمامک و دەستکێش لە شوێنە قەڕەباڵغەکان و بازاڕدا."

مینا تەھا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژانە تیمەکانی تەندروستی پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە گومانیان لێ دەکرێت ھەڵگری ڤایرۆسەکە بن، دوێنیش ژمارەیەکی زۆر پشکنین کراون لە سنووری دەڤەری سۆران و چاوەڕێی دەرئەنجامەکانین لە وەزارەتی تەندروستی بڵاو بکرێنەوە.''

تەھا ئەوەیشی ڕاگەیاند: "تا ئێستا 60 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام بەشێکی زۆریان گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە و قۆناغەکانی چاکبوونەوەیان تێپەڕاندووە و بەشێکی تریش لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە چارەسەر وەردەگرن، ڕەوشی تەندروستیشیان جێگیرە.''

بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی سۆران گوتیشی: "ھاووڵاتییان وەک پێویست پابەند نابن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.''

سیروان سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار