٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بازیانی: سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا بەرھەمدار دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ لە ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، سكرتێری حزبی چاكسازی و گەشەش پێی وایە، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەردوولا دەبێت.

د. محەمەد بازیانی، سكرتێری حزبی چاكسازی و گەشە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا پێویستیان بە چارەسەركردن ھەیە، بە تایبەتی دوای ھاتنی سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق (مستەفا كازمی) پێویستە لێكتێگەیشتن ھەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بە تایبەتیش كێشەكانی وەك ناوچەكانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پشكی بودجەی ھەرێم و نەوت، ئەمانە ھەمووی دۆسیەی گرینگن و پێویستە ھەردوولا دانوستانیان لەسەر بكەن".

لەبارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا،  د. محەمەد بازیانی روونی كردەوە: "سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، گرینگیی خۆی ھەیە و كاریگەریش دەبێت، بە حوكمی ئەوەی كەسایەتیی نێچیرڤان بارزانی پێشتر پەیوەندییەكی تۆكمەی لەگەڵ مستەفا كازمی ھەبووە، لەبەر ئەوەش ھەر كاتێك نێچیرڤان بارزانی بۆ دانوستان و چارەسەركردنی كێشەكان سەردانی بەغدا بكات، بەرھەمدار دەبێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار