٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوكاریی بەسەر 1000 خێزانی باڵەكایەتیدا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان-KDP.info- بەرپرسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سۆران دەڵێ، دوای ئەوەی بە ھۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران كەرەنتین كرابوون، بە ھاوكاریی ئیدارەی ناوچەكە، پێداویستییەكانی رۆژانەمان بەسەر خێزانە ھەژار و كەمدەرامەتەكاندا دابەش كرد.

نێچیر عەبدولواحید گوانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای دیراسەكردن و تۆماركردنی ناوی خێزانە ھەژار و كەمدەرامەتەكانی دەڤەری باڵەكایەتی، توانیمان ھەموو سەبەتەكانی خۆراك لە ژێر رێكارەكانی تەندروستی و خۆپارێزی بەسەر ھاووڵاتیانی ھەژار و كەمدەرامەتدا دابەش بكەین".

گوانی روونیشی كردەوە: "بە ھەماھەنگیی ئیدارەی ناوچەكە و تمەكانی دەزگا، توانیمان لە سەنتەری قەزای چۆمان 800 سەبەتە و لە ناحیەی حاجی ئۆمەرانیش 200 سەبەتەی خۆراك و دابەش بكەین، پێداویستییەكانیش پێك ھاتبوون لە خۆراكی رۆژانە و ئازووقەی وشك و مەوادی پاككەرەوە، كە بۆ ھەر خێزانێك ماوەی  دوو ھەفتە دەتوانێت بەكاریان بھێنێت".

ناوبراو دەشڵێت: "ئێمە بەردەوام دەبین بۆ كاری خێرخوازی لە سنووری ھەر چوار قەزاكانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر."

 

سیروان سابیر

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار