٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رابەری كاكەییەكانی دنیا بۆ KDP: ئێمە هەوێنی ئاشتی و تەبایین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- رابەری كاكەییەكانی دنیا رایدەگەیەنێت، هەمیشە كاكەییەكان بوونەتە قوربانی لە چەندین كات و شوێنی جیاوازدا، بۆیەش مەترسی لە سەر ئایینەكەیان هەیە. دەشڵێ: "ئێمە هەوێنی ئاشتی و تەبایین".

سەید نەسرەدین حەیدەری، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "كاكەییەكان چەندین جارە دەكەونە بەر پالاماری گرووپە تیرۆریستییەكان، بەڵام كاكەییەكان قەت چۆكیان بۆ تیرۆریستان دانەداوە".

حەیدەری گوتیشی: "دەبێ سنوورێك بۆ ئەم كردووە تیرۆریستیانە دابنرێ و، حكوومەتی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاوڕێكی جیددی لە كاكەییەكان بدەنەوە، بۆ ئەوەی پارێزراو بن و نەكەونە بەر هیچ هێرشیكی تیرۆریستی".

دەشڵێ، ئایینەكەیان هەمیشە هەڵگری پەیامی راستگۆیی و دڵپاكی و ئاشتی و تەباییە.

 

كاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار