٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ھۆی بۆردومانەكانی توركیاوە شوانكارێك شەھید بوو

سەرچاوە: KDP.info

سیدەكان-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان رایگەیاند، بەداخەوە ھاووڵاتییەكی سنووری ناحیەی ھەریر، بە ھۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنوورەكانی كوێستانی كێلەشینی سەر بە ناحیەی سیدەكان لە دەڤەری برادۆست، گیانی لە دەست دا.

ئیحسان چەلەبی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بە ھۆی بۆردومانەكانی فڕۆكەكانی سوپای توركیا، دوێنی شوانكارێك لە كاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەكانی لە سنوورەكانی كوێستانی كێلەشین و بەردەسۆر، گیانی لە دەست دا".

چەلەبی ئەوەیشی خستەڕوو: "ھاووڵاتییەكە بە ناوی (عەباس مەغدید) دانیشتووی گوندی باتاسی سەر بە ناحیەی ھەریر بووە پیشەی شوانكار بووە، كە شەوی رابردوو كاتژمێر 1:20 خولەك تەرمەكەی گەیەندرایە بنكەی تەندروستیی سیدەكان، دواتریش ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا".

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان گوتیشی: "لە دوای ساڵی 2017 لەو ناوچانەدا بەردەوام شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان پەكەكە و سوپای توركیادا روو دەدات و، دۆخی ژیانی رەوەند و كۆچەرییەكان و گوند و ئاواییەكان، ناخۆش بووە، چونكە بەردەوام مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە".

 

سیروان سابیر

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار