٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ئەحمەد: لە چۆمان و حاجی ئۆمەران كەرەنتین هەڵگیراوە و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان دەڵێ، بە ھۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ماوەی ھەفتەیەك بوو ھەریەكە لە قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران كەرەنتین كرابوون، بەڵام لە ئێستادا كەرەنتینەكە ھەڵگیراوە و بەپێی رێكارە تەندروستییەكان ئاسانكاری بۆ ھاووڵاتیان دەكرێت.

د. ئەحمەد حوسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "ماوەی هەفتەیەك بوو چۆمان و حاجی ئۆمەران كەرەنتین كرابوون، بەڵام لە ئێستادا كەرەنتینەكە هەڵگیراوە و ھیوادارین ھاووڵاتیانیش زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

حوسێن گوتیشی: "لە سنووری قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران، تاوەكو ئێستا 1046 كەس پشكنینیان بۆ كراوە، كە 71 پشكنین ئەنجامەكانیان نێگەتیڤ بوون".

ئاماژەی بەوەش دا:" بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر، بڕیار درا بە كردنەوەی شوێنێك بۆ ئەو نەخۆشانەی كە توشبووی ڤایرۆسەكەن، بەڵام تەندروستییان جێگیرە، خێرخوازێكیش شوێنێكی بە تەندروستیی چۆمان بەخشیوە و بەشێك لە توشبووەكانیش لە  شوێنەكە كە كراوەتە نەخۆشخانەیەكی كاتی، دەمێننەوە و چاودێریی وردی رەوشی تەندروستییان دەكەین."

بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان لەبارەی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، جەختی كردەوە، ھیچ گرفتێك دروست نەبووە، ھەموو بارھەڵگرەكان بە مەرجی رێنماییەكان كاری گواستنەوە و كاڵا و شمەك دەكەن بۆ ھەرێمی كوردستان".

 

سیروان سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار