فارس نەوڕۆڵی: حوکمڕانی باش ئەوەیە بەردەوام چاکسازی بکات

سلێمانی-KDP. info- گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ی چاكسازی جێبه‌جی بكرێت، بۆیه پێویسته حزبه‌كان كه‌چی له‌خزمه‌تی به‌هه‌موویان هاوكاربن.
فارس نه‌وڕۆڵی گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لەبنەڕه‌تدا پرسیاری فەلسەفەی سیاسی لەسەر حوکمڕانی باشە، حوکمڕانی باش ئەوەیە بەردەوام چاکسازی لە ھەموو کایەکاندا بکات و، دادپەروەری فەراھەم بکات، ئێمە جیاواز لەمیللەتانی دیکە لەبەرئەوەی دەوڵەتمان نییە نەمانتوانیووە لەحاڵەتێکی سروشتی‌دا حوکمڕانی بکەین، ساڵی ١٩٩٢ حکوومەتی ھەرێم پێکدێت لەسەر جوگرافیایه‌كی ھیلاک، چونکە بەعس سەرخان و ژێرخانی وێرانکردبوو، بۆیە حکوومەت لەسفرەوە دەستی پێ‌کرد، لەکابینەی یەکەمەوە دەسکرا بەپرۆسەی ئاوەدانی واتە چاککردنەوەی ئەوەی بەعس وێرانی کردبوو کابینەکانی حکوومەت بێ‌گرفت نەبوون، کە قورستریان شەڕی داعش و شەڕی ئابووری بوو، بەڵام سەرەڕای کەموکورتییەکان توانرا ھەرێم دەربازکات.
فارس نه‌ورۆڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، کابینەی نۆ وەک کابینەکانی دیکە لەلایەن ناحەزانی ھەرێم گرفتی بۆدروست دەکرێ ، ئێستا جگە لە بەڵای کۆرۆنا بەردەوام شەڕی ئابووری و دەروونی لەسەرە و بۆچارەی دۆخی ئابووری دەیەوێت چاکسازی بکات.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه، ئاماژیشی دا "پارتی لەبەرئەوەی لەبانگەشەی هه‌ڵبژاردندا دروشمی چاکسازی ھەڵگرتبوو، بۆیە سەرۆکی حکوومەت دەیەوێ ئەو پرۆسەیه جێبەجێ بکرێت، پرۆسەی چاکسازی ھەموو حیزبەکان بانگەشەیان بۆدەکرد، بۆیە پێویستە ئێستا پشتگیری بکەن چی لەخزمەتی خەڵکدایە بەھەموولایەک ھاوکاربن.




