نێچیرڤان بارزانى و كه‌ریم خان، ئه‌ركى (یوونیتاد) له عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له ڕاوێژكارى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێز كه‌ریم خان، سه‌رۆكى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانى داعش (یوونیتاد)ـه‌وه پێگه‌یشت، به‌رله‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/6/2020 ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى ئه‌رك و كاره‌كانییه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بكات.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز كه‌ریم خان، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامى (یوونیتاد) له‌پێناو به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌ریدا بۆ قوربانیانى تاوانكارییه‌كانى داعش له عێراق خسته ڕوو كه وێڕاى ته‌حه‌دییه ئه‌منییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا، له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پشتگیریى خۆى بۆ ئه‌ركى (یوونیتاد) له عێراق دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند لێپرسینه‌وه له تاوانكاریى داعش له كاره له‌پێشینه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له تاوانكارى به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان و عێراق و تاوانكارییه‌كانى دیكه‌ى به‌رامبه‌ر ئێزدى و مه‌سیحى و پێكهاته‌كانى دیكه تێوه‌گلاون، ده‌بێ بدرێنه دادگا. به‌ڕێزیان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركى (یوونیتاد) په‌یامێكى ڕوون و به‌هێز ده‌بێت بۆ هه‌موو تاوانكاران كه به‌هۆى كرداره‌كانیانه‌وه سزا ده‌درێن و دادپه‌روه‌ریش بۆ خێزانى قوربانییان فه‌راهه‌م ده‌بێت.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزنى هه‌روه‌ها گوتى: بۆ پشتیوانى له ئه‌ركى (یوونیتاد) هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له به‌غدا و شوێنه‌كانى دیكه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كات، به‌تایبه‌تیش بۆ به‌هێزكردنى چارچێوه‌ى یاسایى له پرۆسه‌ى دادگاییكردنى تاوانكارانى داعش به تۆمه‌تى جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ.
له كۆتاییدا به‌ڕێز كه‌ریم خان سوپاسى سه‌رۆك بارزانى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ (یوونیتاد) و هیواى به‌رده‌وامیى پێكه‌وه‌كاركردن و هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یان له عێراق خواست.




