فارس عیسا: ڕۆژی چوارشه‌ممه تیمی دانوستاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم دەچێتە بەغدا

به‌غدا - KDP.info - سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ، ڕۆژی چوارشه‌ممه تیمی دانوستاكاری حكوومه‌تی هه‌رێم دێنه به‌غدا و، دانوستانه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه، تا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌رنه‌بن دۆخی عێراقیش سه‌قامگیرنابێ و، حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمیش به‌هێز نابێ.
فارس عیسا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند:" تیمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق خۆی ئاماده‌كردووه چاوه‌ڕێن تیمی حكوومه‌تی عێراقیش ئاماده‌بن، تیمی دانوستانی هه‌رێم ڕۆژی چوارشه‌ممه دێنه به‌غدا، ته‌واوی داتا و زانیاری و داواكارییه‌كانیان ئاماده‌كردووهن، مسته‌فا كازیمی گوتویه‌تی ده‌مه‌وێت ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ كوردستان بكه‌ین".
فارس عیسا وتیشی:" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕوحیه‌تی ڕێكه‌وتن دێته به‌غدا و، به‌گوێرەی ده‌ستووری عێراقئ فیدڕاڵ، به‌هیواین ئه‌و تیمه‌ش حكوومه‌تی عێراق بۆ دانوستان دیاری ده‌كات هه‌مان نه‌فه‌سی هه‌بێت، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی كازمی، كۆبوونه‌وه‌كان له‌و خاڵەوە ده‌ست پێده‌كاته‌وه كه له‌سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو ڕاگیران.
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا دەشڵێ، :" تا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌رنه‌بن دۆخی عێراقیش سه‌قامگیرنابێت، حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمیش به‌هێز نابێت، مسته‌فا كازمی به‌ڵێنی داوه كێشه‌كان چاره‌بکات و ڕێكهکەوتن له‌گه‌ڵ كوردستان بکات".
عیسا وتیشی:" مانگێك بۆ ڕێكکه‌وتن و دانوستاندن دیاری كراوه ئه‌گه‌ر نیه‌تی ڕێكکه‌وتن هه‌بێت ئه‌وا مانگێك زۆره، له‌م گفتوگۆیانه باس له‌وه‌ده‌كرێت ده‌بێت مووچه و بوودجه بكرێته ده‌ره‌وه‌ی ململانێكان و شه‌خسێك میزاجی له‌گه‌ڵ كوردستان نه‌گونجێت و ده‌ست بۆ مووچه به‌رێت بڕیاری تاك لایه‌نه بدرێت ده‌مانه‌وێت ڕێكکەووتنێكی كۆنكرێتی بكه‌ین".
له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر 2017 هه‌وڵی زۆر دراوه به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات و ڕاسته‌وخۆ مووچه بنێرێت، هه‌رێمی كوردستان كیانێكی ده‌ستووریه و ماده‌كانی 117 و 121 حكوومه‌تی عێراق ناتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات، ته‌نیا ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم بكات، ئه‌وا فشارێكی ناڕه‌وایه بۆسه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم و ماندووكردنی سایكۆلۆژیانی هاوڵاتییانه،پێمان وایه پێویسته هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كان بێن و هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بچه‌سپێنین، فارس عیسا وای گوت".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




