٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی گەشەپیدانی تورکمان کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ۱٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی گەشەپێدانی تورکمان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

خوشک و برایان لە پارتی گەشەپێدانی تورکمان

بە بۆنەی ۱٥ مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندام ولایەنگرانتان دەکەم.

هەرێمی کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی سەرجەم نەتەوەو و ئایین و ئاینزاکانە، نمونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینی و نەتەوەکانە لە ناوچەکەدا، هەموو لایەنەکان بەیەکەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرکەوتنمان بەسەر قەیرانەکاندا لەسەرە، و بە کردار هاوبەشی سەرخستنی هەرێمی کوردستانین، بۆیە پێویستە هەمووان بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و گیانی پێکەوەییەوە هەنگاو بۆ تێپەڕاندنی دۆخە ناجێگیرەکان بهاوێژین و بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاو بنێین.

جارێکیتر پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ دەکەم، هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.

 

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

١٤/٦/٢٠٢٠

 

هەواڵی پەیوەندیدار