عەلى حسێن بەنوێنەرایەتى سەرۆک بارزانى پیرۆزبایى لە پارتى گەشەپێدانى تورکمان دەکات.

ھەولێر-KDP. info- ئەمرۆ عەلى حسین بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى کوردستانى و عێراقى پارتى دیموکراتى کوردستان بەنوێنەرایەتى سەرۆک بارزانى بەیاوەرى شاندێک لەبەرپرسى دیسکى پارتە تورکمانیەکان و ئەندامانى مەکتەبى پەیوەندییەکان، سەردانى بارەگاى پارتى گەشەپێدانى تورکمانى کرد و لەلایەن محمد سەعدەدین ئیلخانى سەرۆکى پارتى گەشەپێدان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى پێشوازى کران..
لە دیدارێکدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى بەناوى جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى پیرۆزبایى ئاراستەى سەرۆکى پارت و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکرداەیەتى و تەواوى کادیرو ئەندامانى پارتى گەشەپێدانى تورکمان کردو هیوای خواست ئەم یادە هەنگاوێک بێت بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناو پاراستنی یەکریزی و تەبایی و پێشکەوتنى کیان و ئەزموونى دیموکراسى گەلى کوردستان بەتەواوى پێکهاتەکانەوە، هاوکات باسیان لەپتەوکردنى گیانى برایەتى و پێکەوە ژیانى نەتەوەى کوردو تورکمان لە پێناو خزمەت کردن بەپێشکەوتنى کوردستان لە هەموو کایەکانى ژیاندا کردەوە، هەروەها بارودۆخى خۆپارێزى و کاریگەرییەکانى ڤایرۆسى کۆرۆناو تەندروستى ناوچەکە بەگشتى و پرسە سیاسیەکانى ئەمرۆى و عێراق و کوردستان تیشکى خرایەسەر، لەهەمبەر هەموو ئەم پرسانە هەردوولا تەئکیدیان لەهەماهەنگی و پالپشتى حکومەتى کوردستان بۆ رووبەروبونەوەو خۆپارێزى لەم پەتاجیهانیەو پاراستنى بەرژەوەندییەکانى گەلى کوردستان بەتەواوى پێکهاتەکان کردەوە، پاشان لەلایەن خۆیەوە بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى رۆلى پارتە تورکمانیەکانى قۆناغەکاندا لەقۆناغە جیاجیاکان و هەلوێست و هەنگاوەکانیان بەرامبەر بەپرسە سیاسى و نیشتمانیەکان و بەشدارى کارایان لە حکومەت و تەواوى هەنگاوەکانى تریانى بەگرنگ دانا بۆ چەسپاندنى بنەما دیموکراسیەکان و هەماهەنگى و بەرپرسیارەتى مێژووى لە وڵاتدا.




