٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی بەردەڕەش بۆ KDP: رەوشەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-KDP.info- بە ھۆی تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری قەزای بەردەڕەش، رێكاری پێویست گیراوەتە بەر، قایمقامی بەردەڕەشیش دەڵێ، رەوشەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵكدایە.

 

خەلیل مەحموود، قایمقامی بەردەڕەش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری قەزای بەردەڕەش، گوندێك كەرەنتینە كراوە و چاودێریی وردیش خراوەتە سەر سەنتەری شارۆچكەی بەردەڕەش، هەروەها تیمەكانی تەندروستی سەرقاڵی پشكنینی بەركەوتووانن و رەوشەكە تا ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومەتدایە".

 

قایمقامی بەردەڕەش گوتیشی: "قەزای بەردەڕەش دەكەوێتە نێوان سێ پارێزگا، لەبەر ئەوە پێویستە رێكاری زیاتر بگرینە بەر و رێگە نەدرێت خەڵكی لە دەرەوە ڤایرۆسەكە بگوزانەوە بۆ ناوچەكەمان".

 

لەبارەی گلەیی ھاووڵاتیان لە ھاتوچۆی پردی كەڵەك، خەلیل مەحموود روونی كردەوە: "پردی كەڵەك بازگەی ھێزەكانی ئاسایشە و بڕیاری گرتنی بازگەكان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ھەموو ھەرێمی كوردستان دەرچووە نەك تەنیا بۆ ناحیەی كەڵەك، بەڵام بەپێی مەرجەكانی وەزارەتی ناوخۆ، لە رێگەی فۆڕمەوە مۆڵەت بە ھاتوچۆی ئەو ھاووڵاتیانە دەدرێت كە بۆ كاری زۆر پێویست ھاتوچۆی نێوان پارێزگاكان دەكەن".

 

قائید میرۆ  

هەواڵی پەیوەندیدار