٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كێشەی ناونیشانی زانستیی ماستەر و دكتۆرا چارە كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەرچووانی ماستەر و دكتۆرا داوای چارەكردنی ناونیشانی زانستیی خۆیان دەكەن لە لایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاش ئاشكرای كرد، كێشەكە چارە دەكرێت و ناونیشانی زانستی بەو كەسانە دەدرێت.

د. نەژدەت ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "راستە ژمارەیەكی بەرچاو خاوەن بڕوانامەی ماستەر كێشەی ناونیشانی زانستییان ھەبوو لە ھەرێمی كوردستان، چونكە پێویستە دوای بەدەستھێنانی بڕوانامە بۆیان رێك بخرێت".

ئاكرەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، بەپێی ئەو پێوەرانەی پێشتر دیاری كراون، ناونیشانی زانستی بەو كەسانە دەدرێت كە مەرجەكانیان تێدایە، بە تایبەتی ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ ھەن داوای یەكلاكردنەوەی ناونیشانی زانستییان كردبوو لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، لەبەر ئەوە دڵنیایان دەكەینەوە ناونیشانیان پێ دەدرێت".

 

قائید میرۆ   

هەواڵی پەیوەندیدار