٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ڕاکان جبووری نەبووەتە پارێزگاری فەرمیی کەرکووک"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک – PDK.info - ھەرچەندە پارێزگاری بەزۆرسەپێندراوی کەرکووک پڕۆپاگەندەی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە گوایە بەفەرمی کراوەتە پارێزگار، بەڵام لیژنەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک ڕەتی کردەوە جبوری کرابێتە پارێزگاری فەرمیی کەرکووک.

لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ڕاکان جبووری بەزۆر وەک پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک سەپێندرا و دوای دەستبەکاربوونیشی چەندین پێشێلکاریی دەستووری و یاساییی کردووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییکردەوەی ڕەوشی کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەزۆرسەپێندراوی کەرکووک ھەواڵێکی بڵاو کردەوە گوایە بەفەرمی کراوەتە پارێزگاری کەرکووک، پەیوەندیمان بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەمینداریەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە کرد، بەڵام پشتڕاستیان کردەوە ھەواڵەکە ھیچ بنەمایەکی بۆ نییە و دوورە لە ڕاستییەوە."

ئەندامەکەی لیژنەی ئاساییکردەوەی ڕەوشی کەرکووک دەڵێت: "دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە ئێمە لە ڕابردووشدا ددانمان بە ڕاکان سەعیددا نەناوە وەکو پارێزگاری بەوەکالەت و ھەموو ھەنگاوێکیش دەنێین بۆ ئەوەی باجی ئەو تاوانانە بداتەوە کە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەنجامی داوە، دووپاتیشی دەکەینەوە ھەموو ئەو بڕیارە نایاساییانەی لە لایەن ناوبراو دراوە ھەڵدەوەشێتەوە و ھیچ بەھایەکی یاسایییان نییە."

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئاساییکردەوەی ڕەوشی کەرکووک، بەتایبەتی ڕێککەوتنی نێوان پێکھاتەکان بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان قۆناغی باشی بڕیوە و نزیکین لە ڕێککەوتنی کۆتایی."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار