٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وێستگەی ھەڵمی خەبات ئامادەیە بۆ كاركردن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر گوتی، بڕیارە وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات لە چەند رۆژی داھاتوودا بكەوێتە كار، كە ٣٠٠ مێگاوات كارەبا بەرھەم دەھێنێت.

حوسێن حەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "تیمێكی كۆریایی سەرپەرشتیی دروستكردنی وێستگەی ھەڵمی خەبات دەكەن، كە ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و وێستگەكەش تەواو بووە، تەنھا ماوە بكەوێتە كار، بۆیە ئێستا ئەو تیمە ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی تا ٢٠ی ئەم مانگە بخرێتە كار، چونكە ئامادەیە بۆ كاركردن".

حەمەد گوتیشی: "زیادبوون و بەرھەمھێنانی ٣٠٠ مێگاواتی دیكەی كارەبا، دەبێتە ھۆی ئەوەی سەعاتەكانی پێدانی كارەباش  زیاتر بن، بۆیە لە ھەوڵداین لە وەرزی ھاویندا بە ھۆی زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا، بەرھەمھێنانی كارەبا زیاتر بكەین".

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار