هەولێر.. پێنج قایمقام ئاڵوگۆڕی شوێنه‌كانیان ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایدەگەێنێت، ئاڵوگۆڕی لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر به‌رده‌وامی ده‌بێت و دوای ناحیەكان، قایمقامی قه‌زاكانیش هه‌فته‌ی داهاتوو ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن.
ھێمن قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئاڵوگۆڕ لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر به‌رده‌وامی ده‌بێت، ھەفتەی داھاتووش پۆستی پێنج قایمقام ئاڵوگۆڕ لە شوێنه‌كانیان دەكرێت".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، گوتیشی: "دوای ته‌واوبوونی ئه‌و بارو‌دۆخه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گۆڕانكاری له‌پۆسته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بكرێت، ئێستا ته‌نیا ئاڵوگۆڕه.
شایانى باسه دوێنێ چوارشه‌ممه، ئاڵوگۆڕی له پۆستی 16 به‌ڕێوەبه‌ری ناحییه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام درا.
نه‌شوان به‌رزنجى




