"كاتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مەرزەکاندا لەگەڵ ئێران زیاد کرا"
هەڵەبجە - KDP.info- پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و كرماشان ڕێك که‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مه‌رزه بازرگانییه‌كان زیاد بكه‌ن و ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی توند بكه‌نه‌وه و قه‌ره‌باڵخی له مه‌رزه‌كان نه‌هێڵن و بازاڕچه‌ی سازان بكرێته‌وه.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و كرماشان له مه‌رزی پشته له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك بوو، یه‌كه‌م توندكردنه‌وه‌ی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌ردوو مه‌رزی پشته و ته‌وێڵه-شووشمێ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لامانه‌وه، توندوتۆڵكردنی سنووره‌كان لەلایه‌ن هه‌ردوو لاوه، خاڵی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه باسكردن بوو له به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی هه‌ردوو مه‌رزه‌كه، ئێستا حكوومه‌تی ئێران داواكارییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كردووه."
كاوه عه‌لی گوتیشی: "خاڵی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه باسكردن بوو له ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی كردنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سازان، ئه‌و ڕێكارانه‌ی ماوه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه به‌زوویی ته‌واو بكرێت و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ی له سنووره‌كان هه‌ن و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هاتنه ناوه‌وه و ڕۆیشتن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵخی له مه‌رزه‌كان دروست نه‌بێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد بكات".
عه‌لی زانیاریی زیادی دا و گوتی: "كاتی هاورده و هه‌نارده له مه‌رزه‌كانی ته‌وێڵه-شووشمێ و پشته له سه‌عات 6ی به‌یانی بۆ سه‌عات 6:30 خوله‌كی ئێوارە درێژ كرایه‌وه، پێشتر له سه‌عات 8ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و مه‌رزانه‌دا هه‌بوو".
باس له‌وه‌ش كرا: ''له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كاره‌با بۆ مه‌رزه‌كان دابین بكرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه و كرماشان كۆ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی كاره‌بادایه ڕێكه‌وتن بكات بۆ پێدانی كاره‌با به مه‌رزه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گاته مه‌رزه‌كان.'' كاوه عه‌لی وای گوت.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ پارێزگای كرماشان سنوورێكی فراوانی هه‌یه و هه‌ردوو مه‌رزی پشته و ته‌وێڵه-شووشمێ و بازاڕچه‌ی سازان و چه‌ندین مه‌رزی بازرگانیی قاچاخیان به یه‌كه‌وه هه‌یه.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




