لە ھەولێر ١٦ بەڕێوەبەری ناحیە دەگۆڕدرێن

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەست بە گۆڕانكاری لە پۆستی ١٦ بەڕێوەبەر كراوە و ئەمڕۆ تا سبەی ھەر ١٦ بەڕێوەبەرەكە دەگۆڕدرێن.
ھێمن قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ئیدارییەكان لە سنووری پارێزگاری ھەولێر، گۆڕانگاری لە كۆمەڵێك بەڕێوەبەری ناحیەدا دەكرێت و ئەمڕۆش دەست بە گۆڕانكارییەكان كراوە.
قادر گوتیشی، ١٦ بەڕێوەبەری ناحیە گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت و ئەمڕۆ تا سبەی سەرجەمیان دەگۆڕدرێن، ئەمەش ھەر لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریانەیە كە بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێن.
بڵند ئیبراھیم




