سه‌عید پشده‌ری: 9ی حوزه‌یران به‌رز راده‌گیرێت...خه‌ڵكی سلێمانی قبوڵی سووكایه‌تیان نه‌كرد و مه‌رگیان هه‌ڵبژارد

ھەولێر-KDP.info- له رووداوێكی مێژوویی‌دا خه‌ڵكی سلێمانی ئاماده نه‌بوون له‌به‌رانبه‌ر فشاره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق سوكایه‌تی به رێبازی بارزانی نه‌مر قبوڵ بكه‌ن و له ده‌رئه‌نجامدا رژێمی پێشووی عێراق به‌ده‌یان خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی قه‌تڵوعام كرد.
سه‌عید پشده‌ری، به‌رپرسی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ئه‌مرۆ 9ی حوزه‌یران ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی به‌شێك له خه‌ڵكی سلێمانییه كه نه‌یانویست بچنه ژێرباری فه‌رمانی ئه‌و كاته‌ی رژێمی پێشووی عێراق و قبوڵیان نه‌كرد سووكایه‌تی به رێبازی بارزانی نه‌مر بكرێت، ئێستاش ٥٧ ساڵ بەسه‌ر ئه‌و رووداوه تێپه‌ریووه كه لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣دا روویدا و بە دەستی جەللادی ئەو کات (زەعیم سدیق) بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کران، له‌و رۆژه‌دا دووپاتی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رێبازی پیرۆزی بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت به‌درێژایی مێژوو چینی ژێر ده‌سته‌و سه‌رده‌سته هه‌بووه، له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كورد ژیانی تێدا كردووه چه‌وسێنراوه‌ته‌وه، له باشووری كوردستانیش به‌درێژایی مێژوو ئه‌و حوكمڕانه‌ی حوكمی عێراقی كردووه دیموكرات نه‌بووه، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دادپه‌روه‌ری هه‌بووه خه‌باتیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ژێر ده‌سته نه‌بێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌ین خه‌باتی بارزانییه‌كان بۆ سه‌ده‌یه‌كه كه رووبه‌رووی داگیركاری بوونه‌ته‌وه و تا ده‌گاته بارزانی نه‌مر كه رابه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین شۆرشی كردووه".
گوتیشی: "شۆرشی ئه‌یلوول سه‌راپاگیر بوو له سه‌رتاسه‌ری كوردستان و هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌شداریان له‌و شۆرشە كرد، شۆرشی ئه‌یلوول به رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر خه‌باتێكی نه‌بڕاوه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان رزگاربێت له ده‌ست زوڵم و سته‌م و لێوان‌لێو بووه له خه‌باتی دیموكراتی و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه بارزانی ره‌چه‌شكێنی خه‌باتی سه‌رده‌سته‌ی بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌دی هێنا، بۆیه دوژمنان به پیلان و ئاگر و ئاسن رووبه‌رووی ئه‌و شۆرشه بوونه‌وه، شۆرش له سلێمانی كڵپه‌ی كرد و ریشه‌ی داكوتی، خه‌ڵكی سلێمانی خه‌ڵكێكی هۆشیار و ئاست به‌رزبوون وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان خه‌باتیان كرد، ئیتر خه‌ڵكی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئازادیخوازانی ئه‌م شاره كاتێك ناچاركران به هه‌ڵبژاردنی سووكایه‌تی به پیرۆزییه‌كان یان مه‌رگ، مه‌رگیان هه‌ڵبژارد تا دواجار ئه‌وه‌بوو رووداوی ساڵی 1963 لێ كه‌وتووه".
راشیگه‌یاند: ئه‌و رووحیه‌ته‌ی شۆرش له سلێمانی ره‌گ و ریشه‌ی هه‌بوو و ئێستاش به‌شێك له نیشتیمانپه‌روه‌رانی سلێمانی له‌سه‌ر هه‌مان رێبازن و ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت دوژمنان ناتوانن رێبازه‌كه له‌ناو ببه‌ن و ئه‌م رێبازه ده‌روات تا ده‌گاته لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن.
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی گرنگه راگه‌یاندن و كه‌سانی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه دیكومێنتی زیاتر ئاماده بكه‌ن و بكرێته به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی و زیاتر گرنگی پێ بدرێت له ئاستی توێژینه‌وه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش گرنگه له داهاتوو زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه وه‌ك رووداوی مێژوویی بنووسرێت كه ئه‌مه ئه‌ركی نیشتیمانپه‌روه‌رانه.
كارزان هەورامی




