پرۆفیسۆر دكتور خالید حه‌یده‌ر: پاكێجی چاكسازی ده‌بێ بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه

سلێمانی – KDP.info - ئابووریناس و مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی باس له قه‌یرانی دارایی له كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات کە له‌گه‌ڵ گونجاندنی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، ڕێكاره‌كانی بازرگانی و ئابووری ده‌كرێنه‌وه.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی ئابووریی زانكۆی سلێمانی، د. خالید حه‌یده‌ر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموركاتی كوردستان گوتی: "جیهان ڕاهاتووه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی كۆرۆنا و حكوومه‌ت وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ئه‌وه‌ی گه‌یاندووه كه ده‌بێ خه‌ڵك خۆی بپارێزێت، ئێستا ئه‌م ئه‌ركه له‌سه‌ر شانی هاووڵاتییه كه ده‌بێ خۆی بپارێزێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێت ژیان ڕاوه‌ستێتت، چونكه خه‌ڵك خۆی ناپارێزێت، وای لێ هاتووه كه ورده ورده ئابووریی جیهان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان، وه‌كو چین و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مانه ورده ورده ده‌بووژێنه‌وه و ده‌چنه‌وه ئاستی جاران و خواستی چین له‌سه‌ر نه‌وت زۆر بووەتەوە و خواستی چین لەسەر نه‌وت ته‌نیا له كه‌نداوی عه‌ره‌بی گەیشتووەتە لەسەدا ٤٠، بۆیه ئه‌گه‌ر بازاڕی جیهان ببووژێته‌وه ئه‌وه هاوشان بازاڕی نه‌وتیش دێته‌وه مه‌یدانه‌كه، چونكه بیرمان نه‌چێت ڕێكخراوی ئۆپێك سه‌ره‌تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی ڕاگرت، دواتر كه‌می كرده‌وه، وای لێ هات خواست زیاد بكات، واته ئێستا نرخی نه‌وت زیاتر بووه و چالاكیی ئابووریی نه‌وت زیاتر بووه، به‌تایبه‌ت دوای بڕیاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كردنه‌وه‌ی گەشته ئاسمانییه‌كان، ئه‌مه‌ش خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت زیاد ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت له پایزی ئه‌مساڵەوە هەر بەرمیلێک نه‌وت له 60 دۆلار زیاتر بکات."
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه عێراقه كه وه‌ك وڵاتانی دیكه پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێتت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌گه‌ر ئاستی نه‌وت گه‌ڕایه‌وه بۆ جاران بودجه‌ی عێراقیش زیاتر ده‌بێت و ئه‌و پاره‌یەی بۆ خه‌مڵاندنی بودجه‌ی عێراق دانرابوو خه‌ریكه ده‌ست پێ ده‌كات، وه‌زیری داراییی عێراق باس له‌وه ده‌كات کە ئاسته‌مه بودجه‌ی 2020 په‌سه‌ند بكرێت، بۆیه كار ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كاریی بودجه‌ی 2021 بەگشتی و زاناكان گه‌شبینن كه ئاستی نه‌وت بۆ ئاستی جاران به‌رز ببێته‌وه و عێراق ئه‌م قه‌یرانه تێ پەڕێنێت و ڕه‌نگه عێراق قه‌رز له سندووقی نێوده‌وڵه‌تی بكات كه ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی داهاته و له‌وانه‌یه ئه‌م پرسه گونجاو بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئاستی ئابووریی عێراق ببووژێته‌وه و عێراقیش ده‌ڵێت ئابووریی كوردستان به‌شێكه له ئابووریی عێراق، بۆیه ده‌بێ عێراق به‌شێك له‌و قه‌رزەی وه‌ریده‌گرێت بیداته هەرێمی كوردستان."
ڕایشیگه‌یاند: ''گرنگه كوردستان له بواری به‌كاربردنەوە خۆی چالاك بكات، ده‌بێ هه‌نارده‌ی زیاتر بكات، یان هه‌وڵ بدات داهاتی ناوخۆی هەبێت و پێداویستیی خۆی له ناوخۆ په‌یدا بكات، ئه‌وكاته ئه‌و پاره‌یەی له نه‌وت ده‌ستمان ده‌كه‌وێت كه‌رته‌كانی ئابووری پێ دەبووژێنینه‌وه، وه‌ك كه‌رتی كشتوكاڵ كه ده‌بێ گرنگیی زۆری پێ بدرێت و دواتر كه‌رتی گه‌شتیاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی حكوومه‌ت بۆ كابینه‌ی داهاتوو و ڕۆڵپێدانی كه‌رتی تایبه‌ت و به‌ته‌نیا پشتنه‌به‌ستین به كه‌رتی نه‌وت و، ده‌بێ كه‌رتی خزمه‌تگوزاریش باشتر بكرێت.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "به‌شێكی دیكه‌ی ڕزگاربوون له قه‌یرانی دارایی، چاكسازییه، كه ئێستا حكوومه‌ت ده‌ستی داوه‌تێ، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكان و نه‌هێشتنی دوو مووچه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییە. ده‌بێ یاسای چاكسازی مووچه و ده‌رماڵه‌ی ناشایسته كه‌م بكاته‌وه و مووچه‌ی پله باڵاكان كه‌م بكرێته‌وه، به‌م هۆیه‌وه پاره‌یه‌كی باش ده‌گه‌ڕێته‌وه، جیا له‌وه‌ش گۆڕانكاری له هه‌ندێك یاسا بكرێت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی.''
کارزان سەباح ھەورامی




