٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ھەرێم و بەغدا، ڕێککەوتنی کۆنکرێتی دەکەن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – PDK.info -  بڕیارە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ، ڕێککەوتنی ئەم جارە کۆنکرێتی دەبێت و ھەردوو حکوومەت ئامادەکاری بۆ ئیمزاکردنی دەکەن.

د. مەیادە نەجاڕ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن بۆ ڕێککەوتن، بەڵام ڕۆژی سەردانەکە دیاری نەکراوە، سەردانی ئەم جارەی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکردنی داتا و مەلەفاتە، بەغداش چاوەڕێی ھەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی دوای دانانی وەزیری نەوتی عێراق."

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتی: "ئێمە گەشبینین بەوەی ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجام دەدرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاریی بۆ ڕێککەوتن و چارەسەرکردنی چەندین پرس کردووە و ھەرێم نیەتی ڕێککەوتنی ھەیە، ئەگەر بەغداش ئەم جارە نیەتی جیددیی ھەبێت کێشەکان چارەسەر دەکرێن."

د. مەیادە نەجاڕ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ڕێککەوتنی ئەم جارەی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی زۆر پرسەوە کۆنکرێتی دەبێت، ھەردوولاش ئامادەکارییان بۆ ئەو ڕێککەوتنە کردووە، کە ببێتە ھۆی کۆتاییھێنان بە یەکلاکردنەوەی پرسە ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەردوولا."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار