حكوومەتی ھەرێم، بە پلانێكی نوێ بەرەنگاری كۆرۆنا دەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ، بە مەبەستی تاوتوێكردنی قۆناغی داھاتووی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە كۆبوونەوەدان.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندرستی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند: "وەزیری تەندروستی و ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ لە ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان، وەزیری تەندروستی راوێژ بەو پزیشكانە دەكات، بۆ ئەوەی لەبارەی پلانی داھاتووی وەزارەتی تەندروستی بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا راوێژیان پێبكات، چونكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەیەوێت بە پلانێكی نوێ بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە".




