سەرۆكی ھەرێم: شەھیدانی ئۆردوگای زێوه لە یادی ئێمه‌دا زیندوون

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی یادی بۆمببارانی ئۆردوگای زێوە لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی شەھیدانی ئۆردوگای زێوە داده‌نوێنین و ھەمیشە لە یادی ئێمەدا زیندوون.
لە تویتێكدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "به شکۆوه یادی شه‌هیدانی ئۆردوگای زێوه ده‌که‌ینه‌وه و سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیان داده‌نوێنین کە 1985/6/9 بوونه ئامانجی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی به‌عس و ژماره‌یەکی زۆری منداڵ، به‌ساڵاچوو، ژن و پیاو شه‌هید و بریندار بوون. ئه‌وان هه‌میشه له یادی ئێمه‌دا زیندوون".




