٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: ئێستا بەرنامەیەكی مەترسیدار لە كەركووك جێبەجێ دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بە چەندین شێوە پرۆسەی تەعریب لە كەركووك دەستی پێكردووە و تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ھەزار خێزانی عەرەب ھاوردەی شارەكە كراون.

دیاری حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پرۆسەی تەعریب لە شاری كەركووك درێژەی هەیە و بەردەوامیش عەرەب ھاوردە دەكرێن، چونكە جگە لە عەرەب، كەسوكاری داعشیش لە كەركووك نیشتەجێ كراون و زەوی لە جووتیارانی كورد وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە عەرەب و گرێبەستیان بۆ دەكرێت.

حوسێن گوتیشی، بەرنامەیەكی مەترسیداری تەعریب لە شاری كەركووك ئێستا جێبەجێ دەكرێت، بەوەی كە لە بەسڕا و دیوانیە و نەجەف و تكریت و دیالەوە كارمەندی حكوومەت پلەكانیان بە مەبەستی تەعریب بۆ سەر كەركووك دەگوازرێنەوە و لەو شارە نیشتەجێ دەكرێن.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، لە دوای ١٦ی ئۆكتبەرەوە پرۆسەی تەعریب بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ھەزار خێزانی عەرەب ھاوردەی كەركووك كراون.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار