٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەندیكای پزیشكان: پێویستە ھاووڵاتیان پابەندبن بۆ ئەوەی نەخۆشییەكە زیاتر تەشەنە نەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، نەخۆشیی كۆرۆنا پەتایەكی جیھانییە و پێویستە خەڵك پابەندی رێنماییەكان بێت و خۆیان بپارێزن، چونكە تاكە چارەسەر بۆ تەشەنەنەكردنی ئەو نەخۆشییە، خۆپارێزی و پابەندبوونی ھاووڵاتیانە بە رێنماییەكان.

د. باساك بەرزنجی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تاكە چارەسەر بۆ رێگریكردن لە تەشەنەكردنی نەخۆشیی كۆرۆنا، خۆپارێزییە، ئەگەر خۆپارێزی نەبێت تەشەنەكردن بەردەوام دەبێت و ئەوانەی كە بڕواش بەو نەخۆشییە ناكەن، فێڵ لە خۆیان دەكەن، ئەگەر نا ئەو نەخۆشییە تەنھا لە ھەرێمی كوردستان نییە و لە ھەموو جیھان بوونی ھەیە، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن و خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی نەخۆشییەكە زیاتر تەشەنە نەكات".

بەرزنجی گوتیشی: "ئێستا كاتی مانگرتنی بەشێك لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نییە، راستە قەیرانی دارایی ھەیە، بەڵام كۆنتڕۆڵكردنی ئەو نەخۆشییە زۆر لە مووچە گرنگترە، چونكە ناكرێت ژیانی خەڵك بكەوێتە مەترسی بە ھۆی مانگرتنەوە، بۆیە كاتی مانگرتن نییە و پێویستە بەردەوام بن لە كاری خۆیان".

دەشڵێ، ھەوڵی بەردەوام ھەیە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت حكومەت مووچە دابەش بكات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار