٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەمال موسلیم: بە ھیچ شێوەیەک گەندەڵی لە دابەشکردنی خۆراکی حکوومەتدا نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – KDP.info-  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بایی زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار خۆراکی بۆ ھاووڵاتییانی ھەژار کڕیووە و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیش دەڵێ، پڕۆسەکە بە شەفافی بەڕێوە دەچێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی دابەشکردنی ئەو ھاوکارییەن بەسەر ھاووڵاتییاندا.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای کڕینی خۆراکێکی زۆر لەلایەن بۆردی خۆراک کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە لەلایەن تیمەکانی حکوومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە دەست بە دابەشکردنی کراوە و پڕۆسەکە بەردەوامە."

پەیوەست بەو لێدوانانەی باس لە ھەبوونی گەندەڵی دەکەن لە پڕۆسەی خۆراکی حکوومەتدا وەزیری بازرگانی دەڵێت: "بە ھیچ شێوەیەک گەندەڵیی تێدا نەکراوە و پڕۆسەکە زۆر بە شەفافی بەڕێوە دەچێت، وەڵامی ئەوکەسانەیش دەدەینەوە کە ئەو پڕۆپاگەندەیە بڵاو دەکەنەوە."

لەبارەی بەردەوامبوونی پڕۆسەکەوە، کەمال موسلیم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پڕۆسەکە تەنیا بۆ یەک جارە و مانگانەیە، چونکە پێشتر ئەو پارەی ھاوکارییە بۆ حکوومەت ھاتووە و بەشێکی بۆ دابینکردنی خۆراک خەرج کراوە و بەسەر ئەو خەڵکەدا دابەش دەکرێت کە ھەژارن، یان پێویستیان بە ھاوکارییە."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار