٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاقیکردنەوەی قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەژێر ڕێنماییی توندی تەندروستیدا بەڕێوە چوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.infi-  جێگری بەڕێوبەری گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە گوتی، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی قوتابییانی زیاتر لە سێ وانە کەوتووی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ داخیلبوون بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتاییی ساڵ لەژێر ڕێنماییی توندی تەندروستیدا بەڕێوە چوو و بڕیارە تاقیکردنەوەکانی کۆتاییی ساڵ، مانگی داھاتوو بەڕێوە بچێت، ئەگەر دۆخەکە باش بێت."

جێگری بەڕێوبەری گشتیی ئەزموونەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەردی مەعرووف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ یەکەم تاقیکردنەوەی قوتابییانی پۆلی ١٢ بەڕێوە چوو، ئەوانەی کە لە زیاتر لە ٣ وانە کەوتبوون بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ کرد، کە ژمارەیان نزیکەی ٢٥ھەزار قوتابی بوو و لەژێر ڕێنماییی تەندروستیدا بەرێوە چوو."

ھەردی مەعرووف گوتیشی: "تاقیكردنەوەی قوتابییانی ھەر پێنج بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، ئەوانە ئەو قوتابییانە بوون کە لە وەرزی یەکەم لە سێ وانە زیاتر کەوتبوون، تاقیکردنەوە دەکەن بۆ ئەوەی بەشداری لە تاقیکردنەوەی کۆتاییی ساڵ بکەن و تەنھا لەو وانانە تاقیکردنەوە دەکەن کە کەوتوون."

مەعرووف باسی لەوەش کرد: "بڕیارە تاقیکردنەوەی کۆتاییی ساڵ بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە١١ /٧ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، ئەگەر دۆخەکە باش بێت و ئەگەر دۆخەکە خراپ بێت ڕەنگە دوا بکەوێت، بەڵام تاقیکردنەوە ھەر دەکەن."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار