دانا جەزا: تەواونەبوونی کابینەی نوێ بەهۆی ململانێ لەسەر وەزارەتی نەوتە

بەغدا-KDP. info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری دواخستنی تەواوبوونی کابینەی نوێ ململانێی نێوان لایەنە شیعەکانە.
دانا جەزا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەڕێوەچووبا، بەڵام لایەنەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر کەسێک بۆ وەزارەتی نەوت و بەو هۆیەشەوە دوا خرا بۆ دوای جەژن."
جەزا گوتیشی: "تا ئەم ساتەش کاندیدی وەزارەتی دەرەوە لەلایەن پارتییەوە 'د. فوئاد حسێن'ــە و ئیشکالیەت لای کورد و سوننە نییە، ئێمە چاوەڕێی لایەنەکانی ترین."
کاروان باعەدری




