٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. حەوت تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 7 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تووشبووەکان ئافرەتێکی تەمەن 35 ساڵ و دوو کچی تەمەن (15) و (9) ساڵانن کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەرەکی قەتەوی شاری ھەولێرن.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، چوار پیاوی دیکە تەمەنیان (53) و (43) و (42) و (29) ساڵن، ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھەولێرن، دانیشتووی گەڕەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاویس و بنەسڵاوە و دەڤەری گەرمیانن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار