٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/5/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا ،گفتوگۆ دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا . کونسوڵی ئەمەریکا ستایشی رێکارە سەرکەوتووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دۆخی  سەختی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێم پلانی تایبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە پەسەند کردووە کە بریتییە لە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان. 

لە بارەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش لە بەغدا، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور بە شێوەیەک کە ئەرک و مافەکانی هەرلایەک دیار و پارێزراوبن.  

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستاندا. سەرۆکی حکومەت داوای کرد ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیریی  هەرێمی کوردستان و عیراق بکەن لە تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی.

هەواڵی پەیوەندیدار