٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (27) ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش .

 

بەڕێز شێخ شامۆ سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لالش بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و دەستەی باڵا و ئەندامانتان دەكەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بەردەوام بن لە كار و چالاكییەكانتان بۆ خزمەتگەیاندن بە بنەما رەسەنەكانی كوولتوری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خوشك و برایانی ئێزدی و زیاتر پتەوكردنی گیانی برایەتی و لێبووردەیی لە نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی کوردستانی.

 

بنكەی لالش كە لە(12/5/1993) وەك یەكەم دەزگای رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەسەر دەستی دەستەبژێرێكی رۆشنبیری ئیزدیان دامەزرا، دەسكەوتێكی دیكە و دیاری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردیمانە، ئەو هەنگاوەش دەرفەتێكی مێژوویی رەخساند بۆ گەشانەوە و ناساندن و بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی لەو دەڤەرەدا.

بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش وئازار و برینەكان و بنبڕكردنی دەردەسەریەكانی پاشماوەی شەڕی تیرۆریستان، هەروەها دابینكردنی ئارامیی و سەقامگیریی و برەو دان بە پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی زێدی ئێزدیان. جارێكی دیكە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش..

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

12/5/2020

هەواڵی پەیوەندیدار