فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پاڵپشتی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمن

هەولێر-KDP.info-دوێنی له به‌یانامه‌یه‌كدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر دەستبەجێ جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی یاسای چاکسازی بەپێی ئەو پلانەی لەلایەن لیژنەی باڵای چاکسازیی پەسەند کرا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بە ئاراستەی زامنکردنی مافی مووچەخۆری شایستە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك ڕێكار گیرانه به‌ر به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهات، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش پاڵپشتی ئه‌م بڕیارانه ده‌كه‌ن و به گرنگ وه‌سفی ده‌كه‌ن.
یاسین خدر ته‌ها، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان پاڵپشتی هه‌ر بڕیار و یاسایه‌ك ده‌كه‌ین كه سوود و قازانجی نیشتمانی و گشتیی هه‌بێت و ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، بریاره‌كانی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستانیش به‌شێكن له یاسای چاكسازی و گرنگن، بۆیه ئێمه پاڵپشتیی ده‌كه‌ین و هیوادارین به زووترین كات له‌پێناو سوودی گشتیدا جێبه‌جێ بكرێت."
زكری ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ چاكسازی هه‌نگاوی گرنگن و ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی پاڵپشتییان ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و ده‌خوازین ئه‌م هه‌نگاوانه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كاتی خۆیدا بدرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "گرنگه فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گەڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازی له زووترین كاتدا جێبه‌جێ بكرێت و گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر بكرێت."
لەباره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله باڵا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد لەپێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی زۆر و یه‌كسانی و نزیكی له ڕێژه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی كوردستان
هێدی كاكه‌یی




